روانگەی سووری : شەڕ و پێکدادان بە چەکی قورس و مامناوەند لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و گروپه چەکدارەکان بەردەوامە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووی کە شەڕ و پێکدادان بە چەکی قورس و مامناوەند و گولە هاوەن لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و گروپه چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی پردی قەرە قۆزاقەوە بەردەوامە و هێزەکانی هەسەدە پێشڕەوییان کرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ٤ گوند لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە" هێزەکانی هەسەدە پێشڕەوییان کرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ٤ گوند لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە بریتین لە هۆبەک توینی، قشلە، ئەلسەعدین، و حاج حسێن لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، و ئێستاش پێشڕەوی دەکات بۆ گوندی ئەبو قەلق، کە پێکدادانی توندی تێدا ڕوودەدات.

هەروەها ئاماژەشی بەوەکردووە کە لەلایەکی دیکەوە گوندەکانی جەعدە، قەملاج و پردی قەرە قۆزاق لە سنوری کۆبانێ لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە تۆپباران کران، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بەدەست نەگەیشتووە.
  ڕوانگەی سوریا بۆ مافی راشیگەیاندووە" ئەمڕۆ هەسەدە دوای کشانەوەی چەکدارەکان تەواوی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان کۆنترۆڵکرد، ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە نەبوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ئاسمانی ناوچەکانی شەڕدا، چونکە هێزە چەکدارەکانیان لەزۆربەی قۆڵەوە تێکشکاوون.




AM:12:11:24/12/2024