وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ راگەیاند و بە ١٧ خاڵ رێنوێنی بۆ دامودەزگاكانی تەندروستی دەركرد.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی بەردەوامی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ هاوڵاتییان و ڕێکارەکانی پزیشکی و چارەسەری و فریاگوزاری بۆ نەخۆشان و ئامادەکارییەکانی، دامودەزگاکانی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکان بەم ڕێنماییانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:
. دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.
. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامیی ئێشکگری.
. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی رۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
. بانکی خوێن و خزمەتگوزاریی دابینکردنی خوێن پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بە شێوەی ئێشکگری.
. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.