لە تورکیا تەقینەوەیەك ڕوویدا و گیان لەدەستدان و بریندار هەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەناو کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە توركیا تەقینەوەیەک ڕوویدا کە بەهۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئیسماعیل ئوستائۆغڵو پارێزگاری باڵکئەسیر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" کەمێک پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی شارۆچكه‌ی کارەسی سه‌ر به‌پارێزگای بالیکەسیری ڕوویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی هۆكاری سەرەکی ڕووداوەكەوە زانیارییان ڕانەگەیاندووە، له‌ ڕێگه‌ی تیمەکانه‌وه‌ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.



AM:10:39:24/12/2024