بەبۆنەی هاتنی جەژنی کریسمسەوە بەناوی ستافی (سپی میدیا)وە پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برا مەسیحییەکان دەکەین.
سبەینێ چوارشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح-ە، بەو بۆنەیەوە دەزگای (سپی) پیرۆزبایی لە خوشک و برا مەسیحیەکان لە تەواوی جیھان، عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و بەهیوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکانتان.
هیواخوازین جەژنێک بێت، پڕ بێت لە خۆشی بۆ هەموو لایەک، ئومێد دەکەین
جەژنی ئەمساڵتان جەژنی کۆتایی سەختییەکان بێت و خۆشەویستی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی و خوشک و برایەتی ھەمیشەیی لەگەڵ خۆیدا ھێنابێت.
دووبارە پیرۆزە و هەمیشە شاد و سەرکەوتووبن.
دەزگای (سپی)