ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئهمڕۆ ئهگهری بارینی نمه باران ههیه و پلهكانی گهرماش بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر لە هەندێ کاتدا، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ کات پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە و خێرای باش (٥ - ١٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ١٨
سلێمانی: ١٧
دهۆک: ١٧
زاخۆ: ١٨
هەڵەبجە: ١٧
کەرکوک: ١٩
سۆران: ١٥
حاجی ئۆمەران: ١٠
گەرمیان: ٢١