سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیارە رۆژی هەینی ٢٧ی ئەم مانگە سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی پڕۆسە سەربازییەکانی سووریا کۆببێتەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە" بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بچێتە دیمەشق و نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی بکات".
میدیاکانی تورکیا ئاماژەشیان بەوە کردووە بڕیارە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی بە یاوەریی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بکەن.
باس لەوەشکراوە ئامادەکاریی تەواو بۆ سەردانەکە کراوە و ئەمنییەتی ئەو ڕێڕەوەی کە ئەردۆغان پیایدا تێدەپەڕێت دابین کراوە.
بە پێی هەواڵەکان چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا، کۆمەڵێک دیداری گرنگ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ئەنجام بدات.