بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی دیاریکرد و ڕاشیگەیاند هەر سیتییەک زیاتر وەربگرێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبووەوە و تیێدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی كانوونی یهكهمی بە ٢٦٥ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.
ڕوونیشیکردەوە کە نرخەکە بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیە دیاریکراوە کە بۆ خەرجی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە.
مانگی تشرینی دووهمی ڕابردوو نرخی کیلۆواتێک کارەبای مۆلیدەی ستییەکان (٢٦٠) دینار بوو.
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" پێویستە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە".