کونسوڵی ئێران ئاشکرای کرد بە گرنگییه‌كی زۆره‌وه لە په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانمان لەگەڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانین و خوازیارین له هه‌موو بواره‌كاندا برەویان پێ بدەین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی، كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر کرد.
لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی لە کونسوڵی نوێ کرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتیی نوێی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی، دووپاتی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نیشان دا.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.