مامۆستایانی ناڕازی: دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ‌ دەكرێت

مامۆستایانی ناڕازی هەوڵێكی دیكە بۆ تەوتین كردنی مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراقەوە دەستپێدەكەن و ڕایدەگەیەنن''  بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ‌ دەكرێت".

دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دەبێت مەلەفی ململانێی سیاسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەو ململانێ‌ ناشەریفەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی دەربهێنرێت".

ڕاشیگەیاند" هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ‌ دەكرێت".

وتیشی" جێبەجێ‌ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان بەرداشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا، كە ساڵی ٢٠٢٤ بەرەو كۆتایی دەچێت، تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ١١ و ١٢یان وەرنەگرتووە.





PM:04:00:24/12/2024