ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ناردنی مووچەی مانگی ١٢ و تەواوكاری مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە ٦٣١ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ١١ی هەرێم رەوانەکرد ، بەڵام تا ئێستا هەرێم دابەشی نەکردوە و چاوەڕێی پڕكردنەوەی كورتهێنانەكەیەتی لەلایەن عێراقەوە.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراقی بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی پارەی تر بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی ١١ـی هەرێم.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیار دراوە بە ناردنی بڕی ٧٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٢ ی مووچەخۆرانی هەرێم .