ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە بریاری خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ١١ و مووچەی تەواوی مانگی ١٢ ی دەرکرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران، یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بووەو، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم و تەواوکاری موچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران.
تەواوکاری مووچەی مانگی ١١ بڕەکەی ٤٣٠ ملیارەو مووچەی مانگی ١٢ بەتەواوی دەگوازرێتەوە لە پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٥.