مەسعود بارزانی ناوبژیوانی نێوان هەسەدەو ئەنەکەسە دەکات
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پاڵپشتیکاری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لە سوریایە کە ناسراوە بە " ئەنەکەسە " ناوبژیوانی نێوان هەسەدەو ئەنەکەسە دەکات.
کەناڵی " ئەلحرە عراق " لە هەواڵەکانیدا رۆژی ٢٤ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ناوبژیوانی نێوان ئەنەکەسەو هەسەدە دەکات بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک لەسەر پرسی کورد لە سوریا و رووکردنە دیمەشق بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع بەیەک وەفدی هاوبەشی کوردی.
بەپێی هەندێک زانیاری ماڵپەڕی " سپی " دوای بانگەشەی مەزڵوم عەبدی لە میدیاکاندا بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە بارەی یەک هەڵوێستی کوردەوە لەم قۆناغەدا، پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان ئەو دوو سەرکردەیەدا ئەنجامدراوە.
هەروەها " سپی " زانیوویەتی پەیوەندیەکی تەلەفونی لەنێوان مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرعیشدا ئەنجام دراوە.
دوێنێ دوو شەممە گەڕێکی گفتوگۆی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و وەفدێکی فەرەنسییەکان بەرێوەچوو، بەلام دوای کۆبوونەوەکە بەرپرسانی ئەنەکەسە بە کەناڵی ئەڵعەرەبییەیان راگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە نەگەیشتۆتە هیچ ئەنجامێک.
ئەمرۆش ٢٤ ی کانوونی یەکەم بەپرسێکی ئەنەکەسە بە میدیایەکی نزیک پارتی رگەیاندووە "هەسەدە وەک لایەنێکی سەربازی پاڵپشتی لە گفتوگۆی کوردی- کوردی دەکەن".
هەرچەندە پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکان زۆر خێرا تێدەپەڕن، بەڵام پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوودا گەرێکی تری کۆبوونەوەی نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە سازبکرێت.
PM:08:22:24/12/2024