سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری دەرکرد کە چاو بە بڕیاری بەشداری نەکردنی شەش سەرکردایەتی خۆیدا بگێڕێتەوەو، ئەو دوو ئەندامەش دەبێت داوای لێبوردن بکەن کە هەندێک لێدوانیان لە میدیاکاندا بڵاوکردۆتەوە.
رۆژی ٢٤ ی کانوونی یەکەم ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا لەسەر بڕیاری به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامێتی ئه‌و شه‌ش ئەندام سەرکردایەتییەی کە بۆیان نابێت به‌شداری كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتوو بكەن هەڵوێستەی کرد‌و چاو بەو بڕیارەی پێشوویاندا دەگێڕنەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدا به راگرتنی كاركردن به‌و بڕیاره‌و داوایكرد لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره، پێداچوونه‌وە به مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا بكات و كارئاسانی بكات بۆ به‌شداربونیان له كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەش کرا کە دوان لەو سەرکردایەتییانە هه‌ندێ لێدوانی نه‌خوازراویان داوه بۆ میدیاكان، پێویستە داوای لێبوردن له‌سه‌ركردایه‌تی و رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو بكه‌ن.
بڕیارە له رۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ئه‌م مانگه‌دا، یەکگرتووی ئیسلامی کۆنگرەی نۆیەمی خۆی سازبکات.
یەکگرتووی ئیسلامی لە هەڵبژاردنی ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی پەرلەمانی کوردستاندا توانی ٧ کورسی بە دەستبهێنیت.