درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ناحیەی تەکیەی قەزای چەمچەماڵ خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا.
شەریف رەحیم جێگری بەرێوەبەری تەندروستی قەزای چەمچەماڵ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک ناحیەی تەکیە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کەسە پێش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی گیانیان لەدەستداوە خوشک و بران و خەڵكی گوندی هەڕاونی سنووری ناحیەی تەکیە بوون کە تەمەنیان (٣٨ و ٣٩) ساڵ بووە.