سایلۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دابەشكردنی چەكی پارەی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت".
سایلۆی هەولێەر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" سبەین پێنج شەمە دابەشكردنی چەكی پارەی جوتیاران دەستپێدەكات لە ژمارە ٤٩٦١ تا ٥٢١٠ كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە لە سایلۆی هەولێر چەك وەردەگرن".
هەروەها سایلۆی هەولێر ئاگاداری جوتیارانی شاری كۆیە دەكاتەوە كە هەر سبەینێ دابەشكردنی چەكی جوتیاران دەستپێدەكات لە ٩٥١ تا ١١٠٠ كە گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن و پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت.