بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند " هێزێکی ئەمریکییەکان بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە شاری کۆبانێ جێگیربوون".
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری ئەمرۆ چوار شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هێزە ئەمریکییەکە لە باڵەخانەیەکی شاری کۆبانێ جێگیربوون و بۆ هەمیشە دەمێننەوە".
لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی شەڕەوە لەگەڵ گرووپەکانی سەر بە تورکیا، رامی عەبدولرەحمان ئاشکرای دەکات، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دوولاوە بەرەو منبج پێشڕەوییان کردووە، یەکەمیان لە باشووری رۆژهەڵاتەوە ١٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورن و لە میحوەری باشووریشەوە ١٧ کیلۆمەتر لەناوەندی شارەکەوە دوورن.
لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەوە بە پێچەوانەی رۆژانی پێشوو کە هەسەدە مینبەج و چەند گوندی بە ناوبژیوانی ئەمەریکیەکان چۆڵکرد، دەستی بە هێرشێکی پێچەوانە کردووەو چەندان گوندی لەم دوو رۆژەی رابردوودا کۆنترۆڵکردۆتەوە.