ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە راگەیەنراوێکدا نوێترین هەواڵی شەڕی بەنداوی تشرین و منبجی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لە میحوەری شارۆچکەی ئەبو قەلقال لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، هێزەکانی هەسەدە وەڵامی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیایان دایەوە کە بۆ سەر دەوروبەری شارۆچکەکە ئەنجامیان دابوو، شەڕڤاتان توانیان چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکرێگیراویان تەقاندەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێرشبەران کوژران و، تا ئێستا پێکدادانلەو ناوچەیەدا بەردەوامە".
دەقی راگەیەنراوەکە:
نوێکردنەوە - ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج
ئەمڕۆ جارێکی تر هێزەکانی هەسەدە هێرشی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیایان بۆ سەر گوندەکانی باشووری بەنداوی تشرین پووچەڵکردەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار لەنێو ڕیزەکانیانی هێزە هێرشبەرەکان هەیەو ناچاربوون لە بەرەکان شەڕ هەڵبێن.
لە میحوەری شارۆچکەی ئەبو قەلقال لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، هێزەکانی هەسەدە وەڵامی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیایان دایەوە کە بۆ سەر دەوروبەری شارۆچکەکە ئەنجامیان دابوو، شەڕڤاتان توانیان چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکرێگیراویان تەقاندەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێرشبەران کوژران و، تا ئێستا پێکدادانلەو ناوچەیەدا بەردەوامە.
بۆ پشتیوانی لە هێرشەکانی بەکرێگیراوەکان، داگیرکەری تورکیا هێرشێکی توندوی لە ڕێگای تۆپخانەی قورسەوە کردە سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین و میحوەرەکانی شەڕکردن، هاوکات بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە زیانێکی زۆری بە بەنداوەکە گەیەشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج
٢٤ی کانوونی دووەمی