روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد لە کاتی دەستگیر کردنی ئەفسەرێکی پێشووی زیندانی سیدنایا ١٤ چەکداری هێزەکانی ئاسایشی گشتی حکومەتی نوێی سووریا کوژراون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە ئەفسەرێکی پێشووی زیندانی سیدنایا دەستگیربکەن، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا روویداوە و بەهۆیەوە ١٤ چەکداری هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون و سێ چەکداری ئەو هێزەش کوژراون کە ویستوویانە ئەو ئەفسەرە دەستگیربکەن".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" ئەو ئەفسەرە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی دادگای سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی زیندانی سەیەدنایا بووە، یەکێکیشە لە بەرپرسانی تاوانە ئەنجامدراوەکانی زیندانەکە، بەرامبەر بە هاوڵاتییانی سووریا."
دوێنێ زۆربەی عەلەویییەکان لە شارەکانی تەرتووس، لازقیە، حەما، حمس و چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریا لە دژی سووتاندنی مەزارگەیەکی کەسایەتییەکی عەلەوی لە شاری حمس خۆپێشاندانیان کرد. وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و خۆپێشاندەران چەند کارمەندێکیان کوژران