ماددەی ١٢ی تایبەت بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە یاسای بودجەی سێ ساڵیدا هەموار دەکرێتەوە

پەڕلەمانتارێک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ماددەی ١٢ی تایبەت بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە یاسای بودجەی سێ ساڵیدا هەموار دەکرێتەوە و ئەم هەنگاوە ئەرێنی دەبێت ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەرکردنی یاسای نەوت ‌و گاز.

ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤  فیراس موسلیماوی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند"  لە ئەنجامی لەیەکگەیشتنی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، ماددەی ١٢ی تایبەت بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە یاسای بودجەی سێ ساڵیدا هەموار دەکرێتەوە".

بە وتەی ئەم پەرلەمانتارە هەموارکردنەکە لەخولی داهاتوی یاساداناندا بەبێ کێشە تێدەپەڕێت ‌.

موسلیماوی ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم هەنگاوە ئەرێنی دەبێت ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەرکردنی یاسای نەوت ‌و گاز ورێگە بە فیدراڵی دەدات بۆ یەکەمجار کۆنترۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم بکات. 




AM:11:04:26/12/2024