هەسەدە هێرشێکی گروپە چەکدارەکانیان لە بەنداوی تشرین و مەنبج تێکشکاند

هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و بەنداوی تشرین ئەنجامدا. 

هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنمان لە دژی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و بەنداوی تشرین ئەنجامدا و زیانێکی زۆرمان بە ڕیزەکانیان گەیاندووە". 

هەروەها بەپێی ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەجەوە گیراون، نیشان دەدەن کە چەند خاڵێکی گروپە چەکدارەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج وێرانکراون.



PM:03:58:26/12/2024