پەیەدە داوا لە گەلی سوریا و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات بە ئیدارەی سیاسی دیمەشقیشەوە کۆتایی بەو پێشێلکارییانەی کە لە ناوچەکانی تەریقەتی عەلەوییەکان ڕوودەدەن و ڕەتیانبکەنەوە، هەروەها داوا لە هەموو هێزە دیموکراسیەکانی سوریا دەکات کاربکەن پێکەوە بۆ وەستانەوە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریانە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی سەبارەت بەو ڕووداو و پێشهاتانەی کە لە ناوچەکانی مەزهەبی عەلەوی لە ناوچەکانی سوریا و حومس و دیمەشق و لادێکانی حەما ڕوودەدەن، بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" دوێنێ چوارشەممە، ئەو ناوچانەی کە تەریقەتی عەلەوییەکان لە کەناراوەکانی سوریا، حومس، دیمەشق، و لادێکانی حەما تێیدا نیشتەجێن، ناڕەزایەتیان بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا هێرشێک بۆ سەر مەزارگەی شێخ ئەبو عەبدوڵڵا ئەلحوسێن بن حەمدان دەرکەوت ئەلخەسیبی لە حەلەب، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان، برینداربوون، و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی دیاریکراو لەو ناوچانە، جگە لە سووتاندنی دارێکی کریسمس لە حەما".
ئەوەش هاتووە" بە نیگەرانییەوە سەیری ئەم ڕووداوانە دەکەین، هێرش بۆ سەر هەر بیروباوەڕێک، کولتوورێک، ئایینێک، مەزهەبێک، نەتەوەیەک ڕەتدەکاتەوە، هۆشداری دەدات لە بەردەوامبوون لە ڕاکێشان بۆ ناو ململانێ ناوخۆییەکان لەم کاتە گرنگەدا کە بە وڵاتی سوریادا تێدەپەڕێت، حیزب هەروەها جەخت لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە دۆخی دابەشبوونی نەتەوەیی دەکات کە ساڵانی قەیران بەجێی هێشتووە، پراکتیکەکانی ڕژێمی ستەمکاری ناوەندی، دەستێوەردانی دەرەکی و شێواندنی قەیرانەکە بە قازانجی ئەجێندای وێرانکەری دەرەکی و ناوچەیی، لە پێشەوە هەوڵدان بۆ عوسمانیکردنی ناوچەکە و پێداگرییەکەی لەسەر دابەشکردنی سوریا و تاڵانکردنی تواناکانی".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پەیەدە داوا لە گەلی سوریا و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات بە ئیدارەی سیاسی دیمەشقیشەوە کۆتایی بەم پێشێلکارییانە بهێنن و دەستبەرداریان بن و بۆ بەدیهێنانی ئەمەش چارەسەر ئەوەیە خەڵکی کەناراوەکان ئیدارەی هەرێمەکانیان بکەن، و بۆ ئەوەی ئاسایشی ناوخۆ لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە دابین بکرێت، بۆ ئەوەی شەڕێکی تائیفی ڕوونەدات، کە سوریا پێویستی پێی نییە و کاربکرێت بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا بۆ نووسینی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە مافەکانی هەمووان مسۆگەر بکات سورییەکان بەبێ گوێدانە ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری و ئایینی و مافی ژنان.
هەروەها داوا لە هەموو لایەک دەکات کە" هەر ڕووداوێکی تائیفی ئیدانە بکەن، وە کۆتاییهێنان بە قسەی ڕقاوی، بەبێ ئەوە ڕووبەڕووی شەڕی ناوخۆ دەبینەوە و ئەمەش وێرانکارییەکی نوێ دەبێت بۆ سوریاییەکان".
هەروەها هاتووە" داوا لە هەموو هێزە دیموکراسیەکان لە سوریا دەکەین کە پێکەوە کاربکەن بۆ وەستانەوە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریانە، هەنگاوی هاوبەش لەم قۆناغە ئینتقالییەدا کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە چڕتر بکەنەوە، هەروەها هەوڵەکان یەکبخەن بۆ گەیاندنی سوریا بۆ شوێنێکی سەلامەت".