"لە ماوەی ئەمساڵدا هەزار و ٨٥٤ مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی هەبوون"

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەسەر چەند پرسێکی شارەکە ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ئەمساڵدا هەزار و ٨٥٤ مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی هەبوون، وە مۆڵەتی بازرگانی ١٥٤ بووە".

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کار و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەکەی لە ماوەی ئەمساڵدا خستەڕوو، ڕایگەیاند" لە ماوەی ئەمساڵدا ٤٤ کۆبوونەوەمان هەبووە و ژمارەی بڕیارەکانیش ٢٣٢ بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی هەبووە". 

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کاروچالاکی هۆبەی هونەری مۆڵەت کە سەرجەم جۆرەکان دەگرێتەوە لەوانە نیشتەجێبوون هەزار و ٣٥٤ مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی هەبوون، وە مۆڵەتی بازرگانی ١٥٤ بووە، مۆڵەتی پیشەسازی ٥٠ بووە، وە پێدانی مۆڵەت بە دوکان ٩٥ بووە، هەروەها مۆڵەتی لیژنەی تەسبیهی یان جێگرکردنی سنووری دوکانەکانی هوانە ٤٢ دانە بووە، مۆڵەتی نۆژەنکردنەوەی بینا ١٩٢ بووە. 

لەیلا عومەر ئەوەشی خستەڕوو، کۆی گشتی ئەو پڕۆژانەی کە لەمساڵدا کاری لەسەرکراوە و بودجەیان بۆ تەرخانکراوە دوو جۆرن جۆرێکیان لە بەرامبەر پێدانی زەوی بووە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان جۆرێکیشیان لەسەر بودجەی شارەوانی سلێمانی بووە کە لەسەدا ١٥ دەگرێتەوە و جۆرێکیشیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بووە. 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی کۆمەڵێک زانیاری دیکەی خستەڕوو کە بەمشێوەیە: 

- ئەو پرۆژە حکومیانەی لە کاردا بوون جگە لە پرۆژە وەستاوەکان بە هەر هەمووی ١٦ ملیار و ١٣٣ ملیار و ٧٣٤ ملیۆن ٦٩٥ هەزار دینارە.

- ئەو پرۆژانەشی لەمساڵدا بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێکراون ٦١٩ ملیۆن و ٧١٢ هەزار و ٨٤ دینارە.

- کۆی گشتی گوژمەی پڕۆژە وەبەرهێنانەکان کە لە بری وەرگرتنی زەوی بە وەبەرهێنەرەکان کراون ١٠٣ ملیار و ٨٧ ملیۆن و ٢٢٢ هەزار و ٤٤٩ دینار بووە کە هەندێکیان تەواوکراون و هەندێکیشیان ئێستا لە جێبەجێکردندان و هەندێکیشیان بڕیاریان بۆ دەرچووە، بەڵام هێشتا دەستبەکارنەبوون. 

- ئەو پڕۆژانەی کە تەواو بوون ٣٦ ملیار و ٧٩٧ ملیۆن و ٢٧٨ هەزار و ٥٨٣ دینار بوون. 

- کۆی گشتی ئەو پڕۆژانەی کە تەواو نەبوون سەروو ٦٦ ملیار و ٢٨٩ ملیۆن و ٩٤٣ هەزار و ٨٦٦ دینارن. 

- ئەو پڕۆژانەی کە ئامادەن، بەڵام دەستبەکارنەبوون زیاتر لە ٤٠ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن و ٩١٣ هەزار و ١١٦ دینارە.

- ئەوانەی حکومین و تەواو بوون بە بڕی ٥ ملیار و ٢٥٢ ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ٥٢٤ دینار. 

- ئەو پڕۆژانەشی کە حکومین و لە جێبەجێکردندان ١٠ ملیار و ٨٨١ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ٣٧١ن.  


- لەسەر بوودجەی ١٥%  ١ ملیار و ٣٨٣ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٢٤٠ دینار بووە. 

- لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا ٣ ملیار و ١٨٥ ملیۆن و ٣٦١ هەزار و ٧١٠ هەزار دینارە. 

- لەسەر بودجەی فرۆشتنی زەوی کە تەواوکراون ٤ ملیار و ١٥٩ ملیۆن و ٢٠١ هەزار و ٧١٠ هەزار دینار بووە. 


ڤیدیۆی تەواوی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لەم لینکەوە ببینە



PM:06:53:26/12/2024