ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" هەفتەی داهاتوو عێراق تەواوکاری مووچە دەنێرێت".
بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بە ماڵپەری فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەغدا تەواوکاری پارەی مووچەی مانگی ١١ـی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەغدا بری ٦٣١ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ١١ بۆ هەرێم نارد.
جێی ئاماژەیە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، حکومەتی ناوەند پابەندکراوە بە ناردنی هەرسێ مووچەی کۆتا مانگەکانی ساڵی ٢٠٢٤، هاوکات بەغدا مەرجی بۆ ناردنی پارەکە داناوە و داوای داهاتی ناوخۆی چەند مانگێک لەهەرێم دەکات، لەبەر ڕۆشنایی ئەم گرفتەش دیار نییە مووچەی مانگی ١٢ دەدرێت یان دەفەوتێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە تەنها پێنج ڕۆژ بۆ کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٤ ماوە، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی ١١یان وەرنەگرتوە.