سەرکردایەتیی گشتیی سوریا خۆپیشاندان و گردبونەوەی جەماوەریی قەدەغە کرد

دەسەڵاتی نوێی سوریا خۆپیشاندان و گردبونەوە و هەر جۆرە ناڕەزایەتییەکی لە سوریا قەدەغە کرد و ڕایدەگەیەنێت، تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت..

لە بەیننامەیەکدا بە ناوی سەرکردایەتیی گشتیی سوریا، قەدەغەکردنی گردبونەوەی جەماوەریی و خۆپیشاندانی ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەپێناو سەقامگیری و ئاشتیدا، ئەو بڕیارەیان داوە.

لەبەشیکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە: تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ، هەموو گردبونەوەیەکی جەماوەریی بە نایاسایی لەقەڵەم دەدرێت و ڕێکاری توندی لە دژ دەگیرێتەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مەسیحییەکان و عەلەوییەکان لە دیمەشق و تەرتوس و لازقییە دژی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە...



PM:11:47:26/12/2024