سەرباری ناڕەزایەتی ناوخۆی، ئەمرۆ هەینی لە شارى هەولێر یەکەم رۆژی کارەکانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە ٨٠٠ ئەندام نۆیەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدات و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
بەپێی بەرنامەی کۆنگرە، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دوو خول دەتوانێت خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید بکات، ئەگەر پەیڕەوی ناوخۆ ھەموار نەکرێتەوە، ئەوا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەڵاحەدین بەھادین ناتوانێت خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید بکاتەوە.
کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو لە کاتێکدایە کە ناڕه‌زایەتی ناوخۆی له ناو ئەو حیزبەدا چەند ڕۆژێکە دروستبووە و هەریەک لە له ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی و ئه‌بوبه‌كر كاروانی چه‌ندان كه‌سی دیکە بڕیاریانداوه به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌كه‌ن.
یەکگرتووی ئیسلامی ساڵی ١٩٩٤ دەمەزراوە و لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان حەوت کورسی بەدەستھێناوە و بڕیاریداوە بەشداری پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی هەرێم نەکات و وەک ئۆپۆزسیۆن خۆی ڕاگەیاندووە.