هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت" ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی لە رێگاکەی لایداوە، خۆی کێشا بە پردی گەلی عەلی بەگدا و پردەكە مەترسی ڕووخانی لەسەرە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی لە رێگاکەی لایداوە، خۆی کێشا بە پردی گەلی عەلی بەگدا لە شوێنی گەیشتنی ڕووباری باڵەکیان و رواندز بە یەکتر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە شوفێرەکە برینداربوو، هەروەها ڕووداوەکەوە بووە هۆی داخستنی رێگاکە و لە ئێستادا پردەکە مەترسی ڕووخانی لەسەرە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی سۆراندا ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە شوفێران دەکەن خێرایی کەمبکەنەوە و پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.