بەپێی هەواڵی ئاژانسێکی عێراقی، بەغدا بە بڕی یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم بۆ مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
بە پێی سەرچاوەیەکی "ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم” مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ١٢ دەگاتە ٩٩٦ ملیار دینار و هاوکات بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە تەواوکردنی کورتهێنان بۆ مووچەی مانگی ١١ و ١٢، لە ڕێگەی گواستنەوەوە دەبێت، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، بەشەکەی تری کورتهێنانەکەش لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆییەوە تەواو دەکرێت.
سەبارەت بە وادەی ناردنی پارەکەش میدیاکانی عێراق وتویانە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەکە دەنێردرێت.