ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتە نانەوتییەكانی یەك هەفتەی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانی بڵاوکردەوە، بەو پێیەش داهاتەکە زیادی کردووە.
بەپێی ئەو داتایەی ماڵپەرەکە بڵاویکردووەتەوە: كۆی داهاتی ئەو هەفتەیە زیاتر لە ١٢ ملیارو ٢٩٠ ملیۆن دینار بووە.
داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە ٢١-١٢-٢٠٢٤ تا ٢٧-١١-٢٠٢٤، بڕی ١٢ ملیار و ٢٩٠ ملیۆن و ٥٠٥ هەزار و ١٨٦ دینار بووە.
رێژەی ٨٤%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەو ١٦% بەشێوەی چەک، ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مەقاسە بووە.