بەرگریی شارستانیی هۆشداری دەدات و دەڵێت زریان بەڕێوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت" دەڵێت زریان بەڕێوەیە ".

بەرگریی شارستانیی عێراق چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداریش لە روودانی گەردەلوول و زریانی بەهێز دەدات.
 
رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق:
 
١- دووربکەونەوە لەو وایەرانەی شۆڕبوونەتەوە، ئەویش بەهۆی مەترسی پچڕانیان، چونکە ئەگەری هەیە پاش پچڕانیشیان کارەبایان تێدا بێت.
 
٢-  نزیک نەبنەوە لەو باڵەخانانەی کاریان تێدا دەکرێت، یان ئەوانەی مەترسی رووخانیان هەیە. 
 
٣- دووربکەونەوە لە درەختی گەورە، چونکە ئەگەری شکانیان هەیە.
 
٤- لە کاتی شۆفێریدا ئاگاداربن، بەتایبەتی لە کاتی رەشەبادا کە تەپوتۆزی زۆری لەگەڵدا بێت، پێویستیشە ئاگاداری هێماکانی هاتووچۆبن.
 
٥- دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن بۆ کەمکردنەوەی دزەکردنی هەوا لەکاتی گەردەلوولدا.
 
٦- دایکوباوکان دەبێت منداڵەکانیان فێری سرووشتی گەردەلوولەکان بکەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی بە ئارامی دەخەون و ناترسن، چونکە رەنگە دەنگی رەشەباکە منداڵان بترسێنێت.
 
٧- لەکاتی پەڕینەوە لە شەقامەکان هۆشیاربن؛ بەتایبەتی لە شەودا، چونکە زریانی خۆڵبارین لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئاستی بینینی شوفێران هەبێت لە مەودا دوورەکاندا.
 
٨- لە تابلۆکانی رێکلام دوور بکەونەوە.
 
٩- ئاگاداری ئەو باڵەخانانە بن کە بە مادەی ئەلیکۆبۆن داپۆشراون، چونکە لەوانەیە هەندێک لە بەشەکانیان لەکاتی گەردەلوولدا هەڵبکەنرێن.
 
١٠- لە هەموو تاوەرەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت دووربکەونەوە، پێویستە بە وردی چاودێری ئەو تاوەرانەش بکرێت کە لەسەر خانووی نیشتەجێبوون دانراون.




PM:04:10:27/12/2024