ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: حکومەت بە مەبەست خشتەی بودجەی ٢٠٢٥ ڕەوانەی پەرلەمانی ناکات

تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر خشتەی بودجە نەگەیشتوەتە پەرلەمان و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش ئاشکرای کرد لەوەی حکومەت بە مەبەست ڕەوانەی پەرلەمانی ناکات.

ئەحمەد شرمانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" تا ئێستا پەرلەمان هیچ زانیارییەکی لەبارەی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ نییە، دواخستنیشی لەلایەن حکومەتەوە پێچەوانەی یاسای کارگێڕی داراییە چونکە بەپێی ئەویاسایە دەبوایە لە مانگی ١٠ دا خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ رەوانەی پەرلەمان بکرایە".

وتیشی" حکومەتی عێراق بەمەبەست خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ نانێریتە پەرلەمان و چاوەروانی هەموارکردنەوەی یاسای بوجە دەکات بۆ ئەوەی بەیەک پاکێج رەوانەی پەرلەمانی بکات، لەکاتێکدا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە ناکۆکی لەسەرە ئەوەش دەبێتەهۆی دواکەوتنی زیاتری پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥".



PM:06:40:27/12/2024