وەزارەتی گواستنەوە: لە دوای نیوە شەو باران بارین تەنها لەناوچە شاخاویەکان بەردەوام دەبێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند: لە ١٢ کاتژمێری رابردوو حاجی عومەران بە ١٤.٨ میلیمەتر زیاترین ڕێژەی ارانبارین تۆمارکراوە و لە بازیان و کەرکوک بە ٠.٢ کەمترین ڕێژەی بارانبارین تۆمارکراوە.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" پێشبینی دەکرێ ئەم شەو نمە باران وە لە هەندێ ناوچە بارانی مام ناوەند بە شێوەی بچڕ بچڕ کە هەندێ کات هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت  لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام بێت لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان".

ئەوەش دەخاتە روو" لە دوای نیوە شەو باران بارین تەنها لەناوچە شاخاویەکان و هەندێ ناوچەی گەرمیان بەردەوامی دەبێت تا بەرەبەیان".
دەشڵێت"مەودای بینینی ئاسۆیی (5-8)کم بەهۆی بوونی تۆز لە هەوادا".

بارانی 12 کاتژمێری ڕابردوی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر 1.4 ملم
شەمامک 0.8 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانی 4.7 ملم
چەمچەماڵ 1.5 ملم
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 3.5 ملم
ئاکرێ 5.2 ملم
ئامێدی 11.8 ملم
بامەرنێ 3.6 ملم
بارزان 12.8 ملم
بازیان 0.2 ملم
دەبەندیخان 8.6 ملم
حاجی ئۆمەران 14.8 ملم
هەڵەبجە 2.0 ملم
هەڵشۆ 4.6 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 2.6 ملم
مەیدان 0.8 ملم
سۆران 9.8 ملم
پێنجوێن 7.2 ملم
قەڵادزێ 1.8 ملم
مێرگەسور 4.8 ملم
کەرکووک 0.2 ملم
خانەقین 0.4 ملم




AM:12:12:28/12/2024