ئەمڕۆ شاندێکی دەم پارتی سەردانی زیندانی ئیمرالییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەدان.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە لێدوانێکدا رایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانی ئیمرالی دەستی پێ کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد کە، هه‌ر یه‌ك له سووره‌یا ئۆنده‌ر، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تورکیا و په‌روین بوڵدان، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، سه‌ردانی زیندای ئیمرالییان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێنجشه‌ممه، ٢٧ـی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، وەزارەتی دادی تورکیا، داوای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ بینینی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی قبووڵ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣-١٠-٢٠٢٤، دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو، عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵلا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی چاوی بە مامی کەوت.