حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە و دەڵێت" سبەی دەتوانن سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن بە مەبەستی دانی بڕە پارەی دووەمی تێچووی حەج".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی ٢٠٢٥ گەڕاوەتەوە لە سبەینێ یەکشەممەوە دەتوانن سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە) و هەر چوار ئیدارەی سەربەخۆی (زاخۆ – سۆران - راپەرین – گەرمیان) بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی دووەمی تێچووی حەج.
حەج وعومرەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ حەجی ٢٠٢٥ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی ٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج دەکات تاوهكو تێچوهكهی لهسهر هاوڵاتییان كهمبكرێتهوه.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، تێچووی حهجی ساڵی داهاتوو بۆ گهشتی ئاسمانی ٧ ملیۆن دیناری عیراقی دهبێت و بۆ گهشتی وشكانی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار دینار دهبێت، ئەوەش دوای پاڵپشتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
حەج و عومرەی هەرێم هەر لە ئاگادارییەکەدا هێمای بۆ ئەوەشكردووە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە و رۆژی ١ی ١ی ٢٠٢٥ کە پشووی فەرمی بانکی ئیسلامییە لە عێراق، رۆژانی دیکە پێشوازی لە هاوڵاتییان دەکەن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان.