گوندێکی باکوری کوردستان کەرەنتین دەکرێت

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هارییەوە گوندێکی پارێزگای سەمسووری باکوری کوردستان، بۆ ماوەی شەش مانگ کەرەنتین دەکرێت.
 
محەمەد یاشار موختاری گوندی تۆکڵو سەر بە شارۆچکەی بەسنی لە پارێزگەی سەمسوری باکوری کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو سەگێکی بێلانە گازی لە منداڵێک گرتووە و دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە سەگەکە نەخۆشی هاری لەگەڵدا بووە". 
 
یاشار ڕاشیگەیاند" منداڵەکە ناوی ئەحمەد ئوچارە و تەمەنی حەوت ساڵە، لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانەوە لەسەر ڕێگەکەی سەگەکە پەلاماری داوە". 
 
ئەوەشی خستەڕوو، لە پاش ڕووداوەکەش منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گوندەکە و چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە، بەڵام بە مەبەستی چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان کراوە. 
 
موختاری گوندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، لە ئێستادا بڕیتاردراوە بۆ ماوەی شەش مانگ گوندەکە کەرەنتین بکرێت. 
 
نەخۆشی هاری سەگ نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و دەبێتە هۆی هەوكردنی ناوەندە كۆئەندامی دەمار کە یەكێكە لەو نەخۆشیانەی لە ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ. 

‏‎بەگشتی دوو جۆری سەرەكی هەیە لەوانە هاری سەگ لەناو شارەكاندا ئەم جۆرەیان مەترسییەكی گەورە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەكەن، هەروەها هاری سەگ لە گوندەكاندا ئەم جۆرەشیان تووشی ئاژەڵە كێوییەكان دەبن، وەك گورگ و كەمتیار و مانگا و بزن كە لە سەگی تووشبووەوە دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵەكان لە ڕێگای گەستنەوە. 

‏‎هەروەها هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ڤایرۆسێك كە پێی دەوترێت (Rhabdo virus) 
كە لە جۆری (RNA virus). 

‏‎چۆنییەتی تووشبوونی مرۆڤ یان ئاژەڵ بەم ڤایرۆسە ڕوودەدات لە دوای چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسی ڕابدۆ بۆ ناو لەشی ئاژەڵ یان مرۆڤ لە ئەنجامی گازگرتنیان لەلایەن ئاژەڵێكی تووشبووەوە بە ڤایرۆسەكە. 



PM:04:01:28/12/2024