بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی هەسەدە لە سێ پارێزگا ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا

ئەمڕۆ شەممە هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تەبقا، فورات و جەزیرە پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتکردەوە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ناوچەکە. 

ئاژانسی هاوار نیوز دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" چەند شارێک لە پارێزگاکانی تەبقە، فورات و جەزیرە، شایەتحاڵی ڕێپێوانەکانی پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدانەکردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە بوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی شارەکانی تەل تەمر و زەرکان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ڕێکخست، بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، ڕێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری تەل تەمر دەستیپێکرد و بەشداربووانی ژن و پیاو ئاڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات، یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان، ئاڵای ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتیان هەڵکرد، لافیتەیەک کە لەسەریان نووسراوە "هەسەدە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات، نا بۆ نیوعوسمانیزم و نا بۆ نیوعوسمانیزم، هیوامان لەناوچوو". 

هەروەها هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە تەل تەمر لە ئایهان یونس، وتارێکی پێشکەشکرد کە تێیدا پشتیوانی خەڵکی ناوچەکەی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتکردەوە و وتی" ئێمە وەک گەلێک تەل تەمر و زەرکان، بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە، پیر و گەنج، شانبەشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەستاوین لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە دەدەن". 

وتیشی" حکومەتی کاتی سوریا هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بەسەر جوگرافیای سوریادا بسەپێنێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە خواستەکانی گەل شکست دەهێنێت". 

لای خۆیەوە هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە تەل تەمر، خادر عەلیوی وتی" دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ئێمە بە تیرۆر تۆمەتبار دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانن کە منداڵان دەکوژن و دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەزاران شەهیدیان دا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ئەم خاکە و ئەوان تاکە هیوان بۆ خەڵک، ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە خاک و کەرامەتی خۆمان شانبەشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە شانازییەکی زۆرەوە". 

هەر لەو چوارچێوەیەدا خەڵکی کانتۆنی تەبقە و نوێنەرانی پارتی سوریای داهاتوو، ئەنجومەنی مەجلیسی ژنانی زێنۆبیا، ئەنجومەنی سەربازی تەبقە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە دیموکراتیکەکان و نوێنەرانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە کانتۆنەکەدا بە شێوەی ڕێپێوانی جەماوەری کە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە شاری تەبقە دەستیپێکرد.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری قەزای تەبقە، هیند العلی، وتارێکی پێشکەشکرد کە تێیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئێمە سەرەتای قۆناغێکی نوێ دەژین دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، قۆناغێک کە پێویستی بە هەموومانە پێکەوە کار بکەین بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی کە هەموو ئەو سوریایە بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە لە خۆبگرێت".

هەر ئەمڕۆ خەڵکی قەزای فورات لە ڕێپێوانێکدا چوونە دەرەوە کە لە بەردەم گۆڕەپانی ژنانی ئازاد لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دوپاتکردەوە.



PM:05:01:28/12/2024