سەرەڕای پشوو چەند بانکێک بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکەنەوە کە دەتوانن سبەی یەک شەممە بچن مووچەکانیان وەرگرن.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بانکی شارەزوور رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە ٢٩ی کانونی یەکەم لەپێناو مووچەخۆران دەوام دەکەین، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، هەر کەسێک مووچەی مانگی 10ی وەرنەگرتووە دەتوانن بێن مووچەکانیان وەربگرن”.
هاوکات بانکەکانی چەرموو و دەربەندیخان و چەمچەماڵ سبەینێ دەوامیان دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە و بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، کە پێشتر حکومەتی هەریم لە ڕۆژی ٢٥ـی کانوونی یەکەم تا ڕۆژی ٥ـی کانوونی دوەمی ٢٠٢٥ی وەک پشوو ڕاگەیەندبوو.