ئەندامێکی پەرمانی عێراق باس لە هاتنی مووچەی مانگی ١١ دەکات و دەڵێت" ١٢ ڕۆژە پارە هاتووە بۆ دابەشی ناکەن ئەگەر مووچەی مانگی ١٠یان پێنەداوە".
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە" ١٢ ڕۆژە مووچەی مانگی ١١ لە بەغدادەوە هاتووە بۆ هەرێم، ئەگەر مووچەی مانگی ١٠ تان پێ نەداوە بۆ دابەشی ناکەن".
دەشڵێت" بۆ هێندە دژی ئەو میلەتەن کە مووچەکەی بەبارمتە ئەگرن؟ ویژدانتان ئەگەر ماوە باجارێک ئازارتان بدات کە خەڵک بەو زستانە بێ نەوت و بێ کارەباو بێ بازاڕو بێ پارەو قەرزارە".
ئەم لەکاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی ١١ دابەش نەکراوە و حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی هاتنی پارەی دیکە دەکات لە بەغدادەوە بۆ ئەوەی پارەی مووچەی پێ بدات.