نمەباران و بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممەی بڵاوکردەوە و ئەو شوێنانەشی ئاشکراکرد کە ئەمڕۆ نمەباران و بەفری لێدەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.

ئەوەشی وتووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی باسکردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ١٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی




PM:12:11:29/12/2024