به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌لا کامه‌رانه‌وه که پشتده‌کاته رۆژئاوا‌و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرێت، مه‌لاکانی شاری سلێمانی که‌سه‌ردان به‌ره‌کانی شه‌ڕیان کرد پشتگیری خۆیان بۆ گه‌ریلاو پێشمه‌رگه دووپاتکرده‌وه.
دوێنێ 14 تشرینی دووه‌م له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی مه‌لا کامه‌ران، ئه‌و که‌سایه‌تییه ئاینیه‌ی له خۆپیشاندانه‌کانی شوباتی 2011 ی سلێمانی ناسرا، ئاگاداری هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر له‌یاسای مافی ژنانی کانتۆنی جه‌زیره په‌شیمان نه‌بێته‌وه، ئه‌وا پشتیان تێده‌کات و هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر وه‌ردگرێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌وه ئه‌و مه‌لایانه‌ی شاری سلێمانی که سه‌ردانی گه‌ریلاکانی (HPG) و پێشمه‌رگه‌یان له که‌رکوک کردبوو لێدوانێکی چاپه‌مه‌نیان بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا رایانگه‌یاند ده‌بێ هه‌رکه‌س هاوکاری و پشتگیری گه‌ریلا و پێشمه‌رگه بکات.
چه‌ندین مه‌لای سلێمانی که پێش چه‌ند رۆژێک له که‌رکوک سه‌ردانی گه‌ریلاکانی (HPG) و پێشمه‌رگه‌یان کردبوو ئه‌مرۆ له مزگه‌وتی ره‌شید له شاری سلێمانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان به‌ست.
له‌و کۆنگره‌یه‌دا مه‌لا نادر وتاربێژی مزگه‌وتی ره‌شید رایگه‌یاند" ئه‌وان وه‌ک مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی سه‌ردانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌یان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان ره‌وشی ئه‌وان بزانن".
مه‌لا نادر وتیشی "ئه‌و گه‌ریلاو پێشمه‌رگانه‌ی له‌وێن بڕوای ته‌واویان به هێز و ئیراده‌ی خۆیان هه‌یه و ده‌بێ ئێمه هه‌موومان هاوکاریان بکه‌ین و خاکی خۆمان بپارێزین".
مه‌لا نادر سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر کوردانی ئێزیدی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال و وتی "ده‌بێ گه‌لی ئێمه به‌زوترین کات هاوکاری بۆ شه‌نگال بنێرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زستان هاتووه و پێویستیان به پێداویستی ژیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه بانگ له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان و ده‌زگاکانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین که ده‌ستی هاوکاری بۆ شه‌نگال درێژ بکه‌ن".
له‌دوای مه‌لا نادر، وتاربێژ مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم شارباژێڕێ قسه‌ی کرد و رایگه‌یاند که ئه‌وان وه‌ک چه‌ند مه‌لایه‌کی سلێمانی سه‌ربه‌خۆ چووین بۆ سه‌ردانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه.
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر ره‌وشی گه‌ریلا و وتی "گه‌ریلا به باوه‌ڕییه‌کی زۆره‌وه خاکی کوردستان له‌وێ ده‌پارێزن. گه‌ریلاکان له باکوری کوه‌ردستانه‌وه هاتوون بێ ئه‌وه‌ی هاوکاریان له هیچ لایه‌نێک وه‌رگرتبێ، له‌وێ خاک و گه‌لی کورد ده‌پارێزن، ئێمه به‌وان سه‌ربه‌رزین، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به هاوکاری کردن به چه‌ک هه‌یه".