دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دەوڵەتی تورکیا دەوروبەری پردی قەرقۆزاقی لە لادێکانی باشووری کۆبانێ بۆردومانکرد،
ماڵپەڕی هاوار نیوز، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە سنووری لادێکانی باشووری کۆبانێ لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومانکرا".
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستەڕوو، بۆردومانی ئاسمانی تورکیا و گروپەکانی سایلۆکانی سارین و دەوروبەریشی گرتەوە و تائێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.
دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە زیاتر لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە هێرشەکانیان پەرەی سەندووە و تەرکیزیان لەسەر مەنبەج و لادێکانی کۆبانێ بووە.