کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت" شەوێکی سارد و باراناوی دەبێت".
دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ
ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن و کەش سارد دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە.
کەشناسی عێراق دەرەبارەی کەشوهەوای یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ پێشبینی دەکات کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی ١ی ٢٠٢٥ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.