لە ئۆپراسیۆنەکانی حکومەتی کاتی سوریا بۆ دەستگیرکردنی دەسەڵاتدارانی پێشووی حکومەتی بەشار ئەسەد تا ئێستا ٣٠٠ ئەندامی ریزەکانی سوپا، دەزگای هەواڵگری و چەکدارانی دەسەڵاتی پێشوو دەستگیرکراون.
بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەو ئۆپراسیۆنانەی حکومەتی راگوزەری سووریا دەستیپێکردوون، تاوەکو ئێستا دەیان کەس دەستگیرکراون، یاخود لەکاتی دەستگیرکردنیاندا کوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەکە رایگەیاندووە، لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ٣٠٠ کەس لە ناوچەکانی دێرەزۆر، دیمەشق و دەوروبەری، حومس، حەما، لازقییە و تەرتوس دەستگیرکراون.