بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق شەپۆلێکی جەمسەری زۆر سارد وڵاتەکە دەگرێتەوە و پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بۆ خوار سفرەوە دادەبەزن.
کەشناسی عێراق لە راگەینراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەم بڵاویکردەوە: پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە وڵاتەکە بەر شەپۆلێکی جەمسەری زۆر سارد دەبێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: شەپۆلە ساردەکە گەورەترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا دەبێت و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە ڕۆژەکانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە بۆ سفر یان نزمتر.