" ئەوەی شەوی رابردوو لە مینبەج روویدا تاکتیکی سەربازی بوو "


شەوی رابردوو ٢٩ ی کانوونی یەکەم هەندێک سەرچاوەی میدیای نزیک هەسەدە لە هەواڵێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد هێزەکانیان چوونەتە ناو شاری مینبەجەوە، بەڵام ئەمڕۆ روونکردنەوە درا کە " تاکتیکی شەڕە ". 

لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە " 
ئەوەی لە مەنبەج دەگوزەرێت ڕۆژانە ڕوودەدات، ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئازاد کراوە".

لە درێژەی روونکردنەوەکەدا دەڵێت " ئەمانە ئۆپەراسیۆن و پەیامی تایبەتن بۆ بەکرێگیراوان کە " بترسن لە هەسەدە " ئێمە هێزێکین کە تەسلیم نابین و وەک بروسکە چاوەڕێی گڵۆپی سەوزین".

شەوی رابردوو لە  بەری رۆژهەلآتی شاری مینبەجەوە هێزێکی هەسەدە لە رێگای شەڕەوە گەیشتبوونە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شارەکەو شەڕێکی قورس لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بە ڕێوە چوو.

ماوەی ٢٢ رۆژە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کە بە " سووپای نیشتمانی سوریا " ناسراون بە پاڵپشتی فڕۆکەو درۆن و تانک و تۆپە دوورهاوێژەکانی تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین بە ئاراستەی شاری کوبانێ، بەلآم تا ئێستا نەیانتوانیووە پێشڕەوی بکەن. 


AM:09:19:30/12/2024