کەمال غەمباری نوسەر کۆچی دواییکرد


نوسەری دیاری کورد، کەماڵ غەمبار ئەمڕۆ ٣٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کۆچیی دوایی کرد.

کەماڵ غەمبار کە لە دایکبووی ١٩٣٧ ی شاری کۆیەیە ئەمرۆ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە کۆیە دەنێژرێت.

کەمال غەمبار، پەروەدەكار و نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی ناودارە، قۆناغەکانی خوێندنی لە هەولێر تەواو کردووە و پاشان بەشی زمانی عەرەبیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.

دەیان ساڵ لە خوارووی عێراق و پاشان لە قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیییەکانی هەولێر و پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان، مامۆستا بووە.

سەرەتای نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٠ لەو دەمەدا لە گۆڤاری گەلاوێژ یەکەم نووسینی بڵاوکردۆتەوە.




AM:11:15:30/12/2024