راپۆرتی پێشێلکاری سەر پێکهاتەی کەمینەکان: زیادەڕۆیی کراوەتە سەر ٨٠ موڵکی کریستانەکان لە ٥٨ گوندی دهۆک

لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا پێشێلکاری بۆ سەر کەمینەکان بەردەوامەو لە ساڵی ٢٠٢٤ دا زیادەڕۆیی کراوەتە سەر ٨٠ زەوی کریستیانەکان لە ٥٨ گوندی پارێزگای دهۆکدا، هەروەها بەهۆی گوتاری رق ‌و کینەوە لە مانگی ٨ ی ساڵی ٢٠٢٤دا لە یەک هەفتەدا ١٠٠ هەزار وتاری رقوکینە بڵاوکراوەتەوەو بۆتە هۆی ئاوارەبوونی ٨٠٠ خێزان لە کەمپەکانی پارێزگای موسڵ.

ئەمڕۆ دوو شەممە لە هەولێری پایتەختی هەرێم تۆڕی هاوپەیمانی کەمینەکان لە عێراق راپۆرتی پێشلکارییەکانی سەر کەمینەکانیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا خوێندەوە کە وەک خۆیان ئاماژەیان بۆ کرد راپۆرتەکەیان لایەنی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤیشی گرتۆتە خۆی.

راپۆرتەکە کە بەزمانی کوردی و عەرەبی ئامادەکرابوو، راپۆرتە کوردیەکەی لەلایەن رەجەب کاکەییەوە خوێندرایەوەو لە بەشێکی قسەکانیدا وتی" زیادەڕۆی لە موسڵ و بەغداو خوارووی عێراقیش لەسەر خانوون و موڵکی کریستیانەکان ئەنجامدراوە بەبیانووی ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتن، هەروەها لە هەرێمیش لە پارێزگای دهۆک زیادەڕۆیی کراوەتە سەر ٨٠ موڵکی کریستانەکان لە ٥٨ گوند".

لە درێژەی قسەکانیدا رەجەب کاکەیی وتی" تا ئێستا چارەنووسی ٢٤٠٠ ئافرەتی ئێزیدی نادیارە، هەروەها ١٢٠٠ گەنجی بە رەگەز نێری ئێزیدیەکان بێ چارەنووسن، ئەمە جگە لەوەی ٨٩ گۆڕی ئێزیدی دۆزراوەتەوە، تەنها ٤١ گۆڕیان هەڵداروەتەوە".

دەقی ڤیدیۆکە لەم لینکەوە ببینە..
 




PM:01:13:30/12/2024