لە بارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئوچ ئالان، دەم پارتی هیچ راگەیاندنێک بڵاوناکەتەوە


شاندی دەم پارتی راگەیاندنێکی نوێیان بڵاوکردەوەو ئومێدیان لە جارەکانی پێشوو زیاتر هەیە بە پرۆسەی ئاشتی، بەڵام دەڵێن" لەبەر هەستیاری دۆخەکە هیچ راگەیاندنێک لە بارەی پرۆسەی نوێی ئاشتیەوە بڵاوناکەوە".

ئەمڕۆ دوو شەممە شاندی دەم پارتی کە سەردانی ئیمرالیان کردبوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە "بەهۆی هەستیارییەوە تاوەکو پرۆسەکە دەگاتە قۆناغێکی پێگەیشتوو، هیچ راگەیەندراوێک بڵاوناکەینەوە".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە " ئەم بڕیارە بە واتای شاردنەوەی زانیارییەکان نایەت، بەڵکو رێزگرتنە لەو دیدارانەی دەیکەن، بەراورد بە پرۆسەکانی رابردوو ئومێدی زیاتریان هەیە".

رۆژی ٢٨ ی کانوونی یەکەم دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ یەکەم شاندی سیاسیی کە پەروین بوڵدان و سری سورەیا پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپ پێکهاتبوون سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکەیان لە گرتووخانەی ئیمراڵی کرد.

لە دوای سەردانی یەکەم لە راگەیاندنێکی ئەم وەفدەدا ئاماژەیان بە تەندروستی و ورەی ئۆچ ئالان کردوو، هەروەها باسیان لەوە کرد کە سەرۆکی پەکەکە پێیوابووە کە دەبێت پرۆسەی ئاشتی لە ناو پەرلەمانی تورکیادا چارسەر بکرێت.




PM:01:39:30/12/2024