"ئەو منداڵەی لەلایەن مامییەوە ئەشکەنجەدرا گیانی لەدەستدا"

جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" ئەو منداڵەی لەلایەن مامییەوە ئەشکەنجە درابوو بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە". 

مەناع ئیبراهیم جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵەی کە لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجە درابوو، ئەمڕۆ لە ئەنجامی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە، مامی ئەو منداڵەش لە ئێستادا دەستگیرکراوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە. 



PM:01:51:30/12/2024