ڤیدیۆ.. توركیا ڕێگه به چوونه‌ناوه‌وه‌ی پێنج هه‌زار هاوڵاتی كۆبانێ نادات
سوپای توركیا له ناوچه‌ی ته‌ل شه‌عیری سه‌ر سنوری نێوان كۆبانێ و باكوری كوردستان رێگه به چوونی 5 هه‌زار هاوڵاتی شاری كوبانێ بۆ ناو خاكی ئه‌و وڵاته نادات.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی KNN ئەو هاوڵاتیانەی شاری كۆبانی كە لەبارودۆخێكی خراپ‌دا بەسەر دەبەن، داوای هاوكاری و به‌هاناوه چوون ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی 2 مانگه سوپای توركیا رێگری له چوونی 5 هه‌زار هاوڵاتی شاری كوبانی بۆ ناو خاكی ئه‌و وڵاته ده‌كات و تا ئێستاش 17 كه‌سیان شه‌هید بوون و 74ی دیكه‌ش بریندارن، ناوچه‌ی ته‌ل شهعیریش كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كۆبانێ لێیه، ناوچه‌یه‌كی مین رێژكراوهو له بارودۆخێكی خراپ و ناهه‌مواردان.
PM:09:35:15/11/2014