بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێت

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێت. 

ئەنجوومەنى بازاڕى دراوى سلێمانى، لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە" لەسەر داواى زۆرینەى بازرگانانى بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو، بەبۆنەى دەستپێکی ساڵى نوێ پشوو رادەگەیەنرێت و بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی کارەکان ڕادەگرین". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بازاڕەکان لە ڕۆژی شەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.

بازاڕەکانی دراو لە هەندێک شار و ناوچە لە کاتی بۆنە تایبەتەکاندا دادەخرێن، بۆ ئەوەی دەرفەت بە کاسبکاران بدرێت بۆ ئاهەنگگێڕان یان پشوو وەربگرن.



PM:06:15:30/12/2024